مۆنیۆمێنتی ئیزیرتوو به دیزاینی هونه‌رمه‌ندی بۆكانی هێمن قاره‌مانی له فه‌له‌كه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ریی ئه‌و شاره داندرا.
له‌و مۆنیۆمێنته دا وێنه‌ی دیمه‌نی دوو خشتیی له‌عابداری ئیزیرتو به قه‌واره‌ی 180× 180 سانتیمه‌تر له سیرامیك دروست كراوه‌ته‌وه. ئه‌سڵی ئه‌و خشتانه كه هی 800 ساڵ به‌ر له زایینن، له گردی مێژوویی قه‌ڵایچیی بۆكان دۆزراونه‌ته‌وه و ئێستا له مۆزه‌خانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كۆن له شاری تۆكیۆ و له ناوه‌ندی خوێندنه‌وه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست له وڵاتی ژاپۆن هه‌ڵگیراون.
ئه‌و خشتانه یه‌كێكیان وێنه‌ی ئاسكێك كه ئێستا بۆته هێمای قه‌ڵایچی و شارستانییه‌تی مانایی و ئه‌وه‌ی تریان وینه‌ی ئیلاهه‌یه‌كی باڵداری به‌سه‌ره‌وه‌یه.
له پێش هاتنی ئاریاییه‌كان بۆ وڵاتی ئێران چه‌ندین حكومه‌تی ناوچه‌یی له زنجیره چیاكانی زاگرۆس ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه بوو. یه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه سه‌ره‌تا له وڵاتی داهاتووی ماده‌كان حكومه‌تیان پێكهێنا، ده‌وڵه‌تی ماناكان بوو. ناوه‌ندی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له كه‌ناراوی باشووری ده‌ریاچه‌ی ورمێ هه‌ڵكه‌وتووه. ده‌وڵه‌تی مانا له سه‌ده‌ی هه‌شته‌می به‌ر له زایین چه‌ندین جار له گه‌ڵ ئاشوور و ئورارتۆ جه‌نگی كرد و له گه‌ڵ هیچیان شكستی نه‌هێنا.
كۆنینه‌ناسان له ناوچه‌ی مێژوویی بۆكان گردێكیان به ناوی قه‌ڵایچی دۆزییه‌وه كه یه‌كجار گرینگه و پاشماوه‌ی په‌رستگه‌یه‌كی لێیه كه به پێی كه‌تیبه‌ی ئارامی كه له‌وێ دۆزراوه‌ته‌وه تایبه‌ته به سه‌رده‌می ماناكان و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ی 800 ساڵ به‌ر له زایین كه هه‌مان شاری "ئیزیرتو" پایته‌ختی ماناكانه.
هێمن قاره‌مانی، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار و دیزاینه‌ری بۆكانی له ساڵی 1979 له شاری بۆكان هاتۆته دنیا. له ساڵی 1989وه له ژێر چاوه‌دێریی مامۆستایانی شێوه‌كار، مسته‌فا شێرزاد و محه‌ممه‌د رۆسته‌مزاده (نامۆ) ده‌ستی به هێلكاری و شێوه‌كاری كردووه. ساڵ 1998 چۆته زانكۆ و به‌كالۆریۆسی دیزاینی سه‌نعه‌تیی له كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی تاران وه‌رگرتووه.
له ساڵانی رابردوو دا له زیاتر له 15 پێشانگای هاوبه‌شی شێوه‌كاریدا له شاره‌كانی تاران، بۆكان، سنه، بانه، مهاباد و سه‌قز به‌شداری كردووه.

























